مۆقتەدا سەدر پێشنیارێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەخاتە روو

پەیامی کورد    ...   مۆقتەدا سەدر پێشنیارێکی نوێ بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەخاتە روو

مۆقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانى شەوى رابردووی پێشنیاری کەسێکى نوێی بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران کردووە کە خزمى نزیکى خۆیەتى.
لەوبارەیەوە موحەمەد عەلی حەیدەری رۆژنامەنووسی عێراقی بڵاویکردەوە کە موقتەدا سەدر لە پەیوەندییە تەلەفۆنی یەكەیدا لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیاریكردووە جەعفەر سەدر وەك كاندیدی چارەسەر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید بكرێت.
موحەمەد جەعفەر سەدر، كوڕی دامەزرێنەری حیزبی دەعوەی ئیسلامی موحەمەد باقر سەدرو ئامۆزای موقتەدا سەدرە.

ناوبراو ساڵی ٢٠١٠ ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووەو ئێستاش باڵیۆزی عێراقە لە بەریتانیا.

شەوی رابردوو موقتەدا سەدر پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ هەریەکە لە مەسعوود بارزانى و نووری مالیکى و موحەمەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر کرد و تیایدا پرسى هەنگاوەکانى پێکهێنانى حکوومەتیان تاوتوێکردوە.


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە