مۆقتەدا سەدر پەیامێکی بەپەلە سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر پەیامێکی بەپەلە سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین بڵاو دەکاتەوە
لەکاردانەوەی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراین رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند، هیچ بیانوویەک بۆ شەڕ نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ڕووسیا کارەکانی ئۆکرین بە دژی بەرژەوەندییەکانی دەبینێت، لەهەمان کاتدا ئەمریکا کاریگەری گەورەی لەسەر سیاسەتی ئۆکراین هەیە، بەڵام ئەمانە هیچی بیانووی هەڵگیرسانی شەڕ نین، جەنگ کێشەکان زیاتر دەکات نەک کەمیبکاتەوە، بەتایبەت ئەم جۆرە شەڕە کە کاریگەری لەسەر جیهان هەبێت.
باسی لەوەشکرد، ئەوەی لە هەموو شت زیاتر پێم سەیرە هەندێک کەس سەیر دەکات و چاوەڕێی هەڵگیرسانی شەڕەکە دەکات.
سەدر جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە لە عێراق ئەزموونێکی خراپمان لەگەڵ شەڕ تۆمارکرد، هیچمان دەستنەکەوت جگە لە وێرانکاری و لاوازبوون
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە