مۆقتەدا سەدر پەیامێکی تووند ئاراستەی تورکیا دەکات
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر پەیامێکی تووند ئاراستەی تورکیا دەکات
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی تووندی لەبارەی تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ بڵاوکردەوە و داوادەکات "فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییە ووشکانییەکانى نێوان عێراق و تورکیا دابخرێن".
سەدر لە پەیامەکەیدا دەڵێت "توركیا زیاتر بێ ئه‌ده‌ب بووه، به‌وه‌ی واده‌زانێت عێراق ناتوانێت ووڵامی بداته‌وه جگه له‌وه‌ی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی لاواز ئیدانه بكرێت".
سەدر دەڵێت پێشنیاز دەکات ئەم هەنگاوانە دژی تورکیا بگیرێتەبەر: نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ توركیا كه‌م بكرێته‌وه.
فرۆكه‌خانه و ده‌روازه زه‌مینییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا دابخرێن. بە شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سكاڵا بۆلای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رز بكرێته‌وه.
رێككه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه. ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر پارێزگاكانی باكوور و هه‌رێم چیتر قبووڵ ناكرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە