مۆقتەدا سەدر پەیامێکی گرینگ لەسەر دەسەڵاتی دادوەری بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد   ...   مۆقتەدا سەدر پەیامێکی گرینگ لەسەر دەسەڵاتی دادوەری بڵاو دەکاتەوە 

مۆقتەدا سەدر رێبەرى ڕەوتى سەدر رایگەیاند: بە گوێرەی ئەو زانیارییە ووردانەی بەدەستم گەیشتوون، چەند فشارێکی حیزبی و تائیفی لەسەر دەسەڵاتی دادوەری هەیە

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو فشارانە سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و هەندێ لایەنی تووندوتیژ کە سیادەی دەوڵەت و دەزگا تایبەتەکان بە ئامانج دەگرێت.

سەدر جەختیشی کردەوە کە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی دادگا سەربەخۆ بێت و لە ژێر هیچ فشارێکدا بڕیار نەدات.

رێبەرى رەوتى سەدر لە پەیامێکی تویتەریدا هەروەها ڕایگەیاندووە "بە هەموو هێزمانەوە هاوکاری تەواوی دادگا دەکەین بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بە تووندوتیژی و گەندەڵی تۆمەتبارن"
هەروەها ناوبراو دووپاتی کردەوە کە رێگا نادەن هەیبەتی دەوڵەت تووشی مەترسی ببێت، چوونکە بە ووتەى خۆی هەیبەتی عێراق لەسەروو هەموو خۆشەویستییە حیزبییەکانە.

ئەو پەیامەى سەدر هاوکاتە لەگەڵ ژمارەیەک بریاری دادگای فیدراڵی کە لەماوەى یەک مانگى رابردوودا دەری کردوەو لەئێستاش دا ژمارەیەک دۆسییەى دیکە لەبەر دەستى دادگادان بۆ بریاردان.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە