مۆقتەدا سەدر پەیامێکی گرینگ ڕادەگەینێت
سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى شیعى له‌بنه‌ڕه‌تدا بوونى نییه‌و ئه‌و ناوه‌نده ده‌یانه‌وێت عێراق بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌مى تائێفى‌و پشتكردنه دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان.
ئه‌میر كینانى سه‌ركرده له‌ڕه‌وتى سه‌در ڕایگه‌یاند، "ڕه‌وتى سه‌در كوتله‌ى گه‌وره‌ى په‌رله‌مانیه له‌عێراق‌و ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌ى چاكسازى جێبه‌جێ بكه‌ین، كێ دێت له‌گه‌ڵمان به‌خێربێت‌و هه‌ركه‌سیش نایه‌ت كه‌یفى خۆیه‌تى".
سه‌ركرده‌كه‌ى ڕه‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى عێراق به‌خێرایی درووست نه‌كرێت ئه‌وا ئێران توركیا ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانى تێداده‌كه‌ن‌و كێشه‌كان قووڵتر ده‌بنه‌وه‌و عێراق له‌ئێستادا له‌تواناى هه‌یه ڕێگریى له‌خواسته‌كانى ئێران بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت بكات چۆن له‌كاتى هه‌وڵدانى ئێران بۆ پێكهێنانه‌وه‌ى ویلایه‌تى سێیه‌م به‌مالیكى ڕێگرى كرا".
كینانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، "كێشه‌كانى عێراق زۆر‌و قوڵن‌و ته‌نها به حكوومه‌تێكى دامه‌زراوه‌یی خاوه‌ن به‌رنامه‌ى چاكسازی ده‌توانێت ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ربكرێت".
له‌عێراق ڕه‌وتى سه‌در زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌پشت حه‌شدى شه‌عبی ن كورسیه‌كانیان كه‌میكردوه بۆیه به‌شێك له‌چاودێران پێشبینى سه‌رهه‌ڵدانى پشێوى له‌عێراق ده‌كه‌ن.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە