مۆقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر هەنگاوێکی زۆر گرینگی لە باڵی سەربازی بەشێک لە ڕەوتەکەیدا خستە واری جێبەجێ کردن
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر هەنگاوێکی زۆر گرینگی لە باڵی سەربازی بەشێک لە ڕەوتەکەیدا خستە واری جێبەجێ کردن
ڕێبەری ڕەوتی سەدر، وەك ئاماژەیەك بە نیازپاكی خۆی لە پەیامێكدا، هەڵوەشاندنەوەی باڵی سەربازی لیوای "اليوم الموعود" ڕاگەیاند و هیوادارە، ئەم هەنگاوەی ببێتە سەرەتای هەڵوەشانەوەی لایەنە چەکدارەکانی تر.
موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکی تویتەریدا لە لاپەڕی تایبەتی خۆی نووسیویەتی : وەک ئاماژەدان بە نیازپاکی لە منەوە: (موقتەدا سەدر)" هەڵوەشاندنەوەی پێکهێنانی لیوای "اليوم الموعود"ڕادەگەێنم.
هەروەها دەڵێت: پێویستە بارەگاكانیان دابخەن و لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا چەكەكانیان ڕادەستی سەرایا سلام بكەن.
ڕێبەری ڕەوتی سەدر هیوادارە، ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای هەڵوەشانەوەی لایەنە چەکدارەکان و ڕادەستکردنی چەکەکانیان و داخستنی بارەگاکانیان و پەیامێکی سەلامەتی و ئاشتیش بێت بۆهەموو خەڵک.
ڕۆژی پێنجشەممە موقتەدا سەدر سەرۆکی سەدر کۆمەڵێک مەرجی بۆ بەشداریکردنی هێزە سیاسییەکانی شیعە لەحکوومەتی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند، کە دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی هەموو فراکسیۆنە چەکدارەکانە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە