مۆقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و داوای لابردنی درووشم لە چلەی ئیمام حسێن دەکات
مۆقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا داوا دەکات لە زیارەتی چلەی ئیمام حسێن حەشدی شەعبی و سەرایا سەلام ئەمنییەتی زیارەتەکە نەگرنە ئەستۆ، بەڵکوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی عێراقەوە بپارێزرێت.
مۆقتەدا سەدر داواشیکردووە، هیچ درووشمێکی حەشدی شەعبی یان سەرایا سەلام بەرز نەکرێتەوە.
دەشڵێت "ئەوە بەواتای ئەوە نیە لەگەڵ گەندەڵەکان لەژێر خێمەی ئیمام حسێن کۆببینەوە، نەخێر هەزار جار نەخێر، بەڵام نامانەوێت ئازاری زیارەتکاران بدەین".
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە