مۆقتەدا سەدر یەکەم کاردانەوەی خۆی دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵی لە سەر هەرێمی کوردستان ڕادەگەینێت
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر یەکەم کاردانەوەی خۆی دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵی لە سەر هەرێمی کوردستان ڕادەگەینێت .
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا دواى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى دژى سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه، ڕه‌وتى سه‌در به‌فه‌رمى هاته ده‌نگ و پشتیوانى ئه‌و بڕیاره ده‌كات، ده‌شڵێت:"پێویستە ڕێز لەبڕیاری دادگای فیدراڵی بگرین".
ڕه‌وتى سەدری له ڕاگه‌ێندراوێكدا ئاشكرای كردووه، "ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەگرین تایبەت بە دۆسیەی نەوتی ھەرێم و بڕیارەکان ئیلزامین و ناچارمان دەکەن بەڕێزگرتن لەبڕیارەکان".
هه‌ڵوێستى ڕه‌وتى سه‌در له‌كاتێكدایه، ئه‌وان‌و پارتى‌و سوننه‌كان هاوپه‌یمانیه‌كیان پێكهێناوه‌و وه‌كو زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى خۆیان ده‌ناسێنن.
دوێنێ ١٥ى شوباتى ٢٠٢٢ دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆ نایاساییه و جه‌ختی كرده‌وه، فرۆشتنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ناده‌ستووریه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە