میدڵ ئیست ئای : دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا وەستاوە
پەیامی کورد ... میدڵ ئیست ئای : دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا وەستاوە
میدڵ ئیست ئای بانگەشەی ئەوەی کرد کە دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەهۆی ناکۆکی لەسەر پرسی زیندانییەکان وەستاوە!
"میدل ئیست ئای" بانگەشەی کرد کە دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کاتی دواکەوتووە بەهۆی ناکۆکی لەسەر ئازادکردنی زیندانیانی دوو ڕەگەزنامە.
میدل ئیست ئای لە زاری سەرچاوە ئێرانییەکانی خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا خوازیاری ئازادکردنی بەندکراوی چوارەهەمین، هەروەها دام و دەزگاکانی ئێران لەسەر ڕازیبوون بەم بابەتە ناکۆکن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە