میدیاکانی ئیسرائیلی : سەفەری سەرۆکی مووساد بۆ عەرەبستان هەڵوەشایەوە

پەیامی کورد     ...    میدیاکانی ئیسرائیلی : سەفەری سەرۆکی مووساد بۆ عەرەبستان هەڵوەشایەوە

ماڵپەڕی ئیسرائیل ٢٤ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند : لە دوای تووڕە بوونی ڕیاز لە ئاشکرابوونی دیداری بێنیامین ناتانیاهوو و وەلیعەهدی سەعوودی لە لایەن ئیسرائیل ەوە دانیشتنی بەرانەمبۆ داڕێژراو لە لایەن سەرۆکی مووساد ەوە لە عەرەبستان هەڵوەشایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک عەرەبستان هەوالی پەیوەندیدار بە چاوپێکەوتن و دیداری وەلیعەهدی سەعوودی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بە درۆ خستەوە بەڵام نووسینگەی ناتانیاهوو لەهەر جۆرە ڕاوبۆچوونێک خۆی بەلاڕیدا برد .

ڕادیۆ ئەرتەشی ئیسرائیل ٢٢ی نۆڤەمبەری ڕابردوو ڕایگەیاند کە ناتانیاهوو لە سەفەری نهێنی بۆ عەرەبستان ، لەگەڵ مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان دیداری کرد 

ماڵپەڕی عێبری زمانی " والا ش لەو کاتەدا نووس : یووسی کۆهێن سەرۆکی مووساد ، ناتانیاهوو لە سەفەرەکەی بۆ عەرەبستان هاوڕایی دەکات


ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە