میدیاکانی ئیسرائیل : خزمەتکارەکەی ماڵی وەزیری بەرگری ئیسرائیل سیخوڕی ئێران بوو
دەزگای هەواڵگری و ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە یەکێک لە خزمەتکارەکانی مالی وەزیری بەرگری ئەم ووڵاتە بە هۆی سیخوڕی کردنی کەسێکی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە لە وەزیری هاوکاری وەردەگرت و ئەویان دەست بەسەر کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڕۆژنامەی ئیسرائیلی تایمز ئاو ی ئیسرائیلی نووسی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە پیاویکی ئیسرائیلی کە لە ماڵی بێنی گانتس وەزیری شەڕی ئەم ووڵاتە وەکوو خزمەتکار کاری دەکرد ، پێشتر لەم مانگەدا بە تاوانی بەشداربوون بۆ سیخوڕی لە گانتس ەوە بۆ ئێران دەست بەسەر کراوە .
شین بێت لەو باوەڕەدایە پیاویک بە ناوی عۆمری گۆرن ماوەیەکی کورتە لە دوای دەست پێکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی پەیوەندیدار بە ئێران ەوە و پێشتر لەوەی کە بتوانێت زەرەور و زیانێک بە ئەو بگەێنێت دەست بەسەر کراوە .
هەروەها ئەمڕۆ لە سەر ئەم کەسە شکایەت تۆمار کراوە بە تاوانی ئەوەی کە ئەو کەسە تاوانی سیخوڕی لە سەر سەپاوە . تاوانێک کە سزاکەی ١٠ تاکوو ١٥ ساڵ بەندکردنی بە دواوە دەبێت .
دەزگای هەواڵگری و ئەمنییەتی ناوخۆیی ئیسرائیل دەربارەی ئەم بابەتە ووتی : " گۆرن توانیویەتی دەست بە کەسیک لە ئێران ڕابگات و پێشنیاری داوە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو دەستڕەسی تەواوی بە ماڵی وەزیرەوە هەیە ئەوە بە هەموو ڕێکار و شێوازێکی جیاوازەوە هاوکاری ئەو بکات .
ئەم هەنگاوە بریتی لە باس کردن دەربارەی توانای دامەزرادنی کەل و پەلی ئێلێکترۆنی خراپ لە سەر سیستەمی کۆمپیۆتەری کەسی و تایبەتی گانتس یش بووە کە دەیتوانی بۆ بەکارهێنەری پەیوەندیدار لەگەڵ ئێران ، دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی وەزیر دەستەبەر بکات .
عۆمری گۆرن بۆ سەلماندنی توانمەندی و جیدییەتی خۆی لەم کارەدا ، لە هەندێک کەل و پەل لە بەشە جیاوازەکانی ماڵی وەزیر لەوانەش کۆمپیوتەری وەزیری وێنەی گرتووە و بۆ کەسەکەی دیکە لە ئێران ناردووە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە