میدیاکانی ئەمریکا : ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت ئەوە لە چەند قۆناغدا جێبەجێ دەبێ

پەیامی کورد   ...  میدیاکانی ئەمریکا : ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت ئەوە لە چەند قۆناغدا جێبەجێ دەبێ

میدیای ئەمریکی ئاکسیووس لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە بە پێی ڕەشنووسی ڕێکەوتنێک لە یەکیتی ئەورووپا کردوویەتی ، لایەنەکانی بەرجام تەنیا لە دوای تەواوکردنی جێبەجێ بوونی هەر هەنگاوێک دەچنە واری جێبەجێ کردنی قۆناغی دواترەوە .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە چاوەڕوان دەکرێت قۆناغی سێهەم کە قۆناغی کراوەی جێبەجێ کردنە ، چوار مانگ لە دوای واژوو کردنی بەرجام بێنە ئاراوە .

لەم قۆناغە دا ئەمریکا هەموو گەمارۆوەکانی دووهەم لە دژی ئێران چارەسەر دەکات و هەنگاوەکانی دواتری لەوانەش هەڵسووکەوت لەگەڵ بەشی تایبەتی سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی تیجارەت لەگەڵ ئێران دەخاتە دەستووری کارەکانی خۆیەوە .

ئاکسیووس هەروەها نووسی کە چاوەڕوان دەکرێت تاران یش لەم قۆناغەدا هەموو بەربەستەکانی بەرجام لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی خۆی بە کۆتا بێنێت و نیزامی بەدواداچوونەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی لە دامەزراوەکانی خۆی دەست پێبکاتەوە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە