میدیاکانی تورکیا : پیلانی ئێران بۆ تێرۆری سەرکونسووڵی ئیسرائیل لەو ووڵاتە هەڵوەشێندرایەوە

پەیامی کورد    ...  میدیاکانی تورکیا : پیلانی ئێران بۆ تێرۆری سەرکونسووڵی ئیسرائیل لەو ووڵاتە هەڵوەشێندرایەوە

میدیاکانی تورکیا ڕاپۆرتیان دا کە ئامانجی سەرەکی ئێران لە تورکیا تێرۆری سەرکونسووڵی پێشووی ئیسرائیل لە ئیستانبووڵ بووە کە نائاکام و بێدەرئەنجام مایەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتانەی کە هاتووە هێزەکانی ئەمنییەتی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنییەتی ئیسرائیلی سەرکەوتوو بوونە کە سەرکونسووڵی ئەو ووڵاتە لە ئیستانبووڵ ڕزگار بکەن و هەڵوەشاندنەوەی جووخەی تێرۆری ئێران و ئەندامانی ئەم ئۆپراسیۆنەیان لەم شارە دەست بەسەر کردووە .

میدیاکانی تورکیا ئامانجی دواتری تیمی تێرۆری ئێران یان گەشتیارانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە .

ڕاپۆرتەکان نیشاندەری ئەوەن کە ئەندامانی تیمی تێرۆر کە سەر بە سوپای پاسدارانن بە دادوەری ئەو ووڵاتە ناسێندراون.

لە دوای هەڵوەشاندنەوەی تیمی تێرۆری ئێران " حسێن تائێب " سەرۆکی دەزگای زانیاری و هەواڵگری سوپای پاسداران کە لە زاری ئیسرائیل ییەکانەوە بەرپرسیاری هیدایەتی تیمی تێرۆری ئێران بووە لە کار لادرا ..


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە