میدیاکانی هێند : فڕۆکەیەکی ئێرانی بە هۆی هەڕەشەی تەقاندنەوەی و دانانەوەی بۆمب داوای نیشتنەوەی لەناکاوی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... میدیاکانی هێند : فڕۆکەیەکی ئێرانی بە هۆی هەڕەشەی تەقاندنەوەی و دانانەوەی بۆمب داوای نیشتنەوەی لەناکاوی ڕاگەیاند
میدیاکانی هیندی لە زاری بەرپرسانی فڕۆکەوانی ئەم ووڵاتەوە ڕایانگەیاند چەندین کاتژمێر پێش فڕۆکەیەکی خاڵی فڕۆکەوانی ماهان ئەیری ئێران چووەتە ئاسمانی ئەو وولاتەوە و بە هۆی " هەڕەشەی دانانەوەی بۆمب و تەقینەوەی " داوای نیشتنەوەی لەناکاوی لە فڕۆکەخانەی دێهلی نۆ کردووە .
پۆلیسی دێهلی کاتژمێر ٩:٢٠ خولەک بە کاتی ئەو ووڵاتە پەیامێکی بەم شێوەیە کە " هەڕەشەی دانانەوەی بۆمب و تەقینەوە " لە فڕۆکەی ماهان ئەیری بە دەست گەیشتووە و فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکەیە داوای نیشتنەوەی لەناکاوی لە فڕۆکەخانەی دێهلی نۆ کردووە ، بەڵام بەرپرسانی فرۆکەوانی هێند بە هۆی " کێشەگەلی تەکنیکی یەوە ئیزنی نیشتنەوەی ئەم فڕۆکەیان لە فڕۆکەخانەی دێهلی نۆ نەداوە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە