میدیاکانی ڕووسیا : داواکارییەکانی ئەمریکا لە دانووستانەکانی ڕۆما واقیعبینانە بوون
پەیامی کورد ... میدیاکانی ڕووسیا : داواکارییەکانی ئەمریکا لە دانووستانەکانی ڕۆما واقیعبینانە بوون
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە، هەڵوێست و داواکارییەکانی لایەنی ئەمریکی لە دانووستانەکانی ڕۆمادا واقیعبینانە بوون و لەگەڵ هەڵوێستە تووندەکانی پێشووی ئیدارەی ترامپ دا هاوتەریب نەبوون.
سەرچاوە میدیاییەکانی ڕووسیا دەڵێن داواکارییەکانی شاندی ئەمریکی لە خولی دووەمی دانووستانەکان دا "واقیعی بوون".
ئەو سەرچاوەیە بە ڕووسیا توودەی ڕاگەیاندووە، هیچ هەڵوێستێکی تووند لەلایەن ستیڤ ڤیتکۆف، سەرۆکی شاندی ئەمریکی لە دانووستانەکان لەگەڵ ئێراندا بەدی نەکراوە و تیمەکەیشی هەڵوێستی لەو شێوەیەیان نەبووە.
میدیاکانی ڕووسیا باس لەوە دەکەن کە ئەم ڕێبازە تەواو جیاواز بووە لە هەڵوێستە فەرمی و هەوادارەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئێران.
شایانی باسە سەید عەباس عێراغچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها دانووستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکای لە ڕۆما کە شەممە بەڕێوەچوو، بە "بەرەوپێش چوون" وەسف کرد و ووتی: ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی تەکنیکی لەسەر ئاستی پسپۆڕان بەڕێوە دەچێت و دوای ئەوەش، دانووستانکاران ڕۆژی شەممە (هەفتەی داهاتوو) کۆدەبنەوە.
ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە