میدیای ئیسرائیل وێنەی سێ بارمتە ئازادکراوەکەی بڵاوکردەوە
پەیامی کورد ... میدیای ئیسرائیل وێنەی سێ بارمتە ئازادکراوەکەی بڵاوکردەوە
کەمێک پێش ئێستا میدیای ئیسرائیل وێنەی ئەو سێ ژنە بارمتەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن کەتیبەکانی قەسام ەوە رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران، ئێستا گەیشتوونەتە تەلئەڤیڤ و رەوانەی خانەوادەکانیان دەکرێنەوە.
هاوکات بزووتنەوەی حەماس ئاشکرایکردبوو، ئازادکردنی هەر بارمتەیەکی ئیسرائیل بەرامبەر ئازادکردنی 30 بارمتەی فەڵيستینییە، لەبەرامبەر ئەم سێ ژنەدا 90 بارمتەی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن.
جۆو بادین، سەرۆکی ئەمریکا دوای ئازادکردنی ئەو سێ ژنە ئیسرائیلییە ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ئەم سێ ژنە ئیسرائیلییە ئازاد کران، لەم هەفتەیەشدا چوار بارمتەی تری ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.
ئەم بابەتە 85 جار خوێندراوەتەوە