میدیای عیبری : ئیسرائیل لەبەردەم بژاردەیەکی قورسە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست
پەیامی کورد ... میدیای عیبری : ئیسرائیل لەبەردەم بژاردەیەکی قورسە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست
میدیایەکی عیبری زمان ، دان بەوەدا دەنێت کە ئێستا تەلئەڤیڤ لەبەردەم بژاردەی قورس دایە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستی کاتی.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژنامەی ئیسرائیل هۆم بانگەشەی ئەوەی کردووە کە میسر پەیامی ئەرێنی لە هەموو لایەنەکانەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە ئەگەری درێژکردنەوەی ئاگربەستی کاتی بۆ ماوەی یەک ڕۆژ یان دوو ڕۆژ.
ئاریێل کاهان، شرۆڤەکاری پرسە دیپلۆماسییەکانی ئەم میدیایە عیبرییە، لە ووتارێک کە لە ڕۆژنامەکەدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ حەماس توانای درێژکردنەوەی ئاگربەستی هەیە بۆ چەند ڕۆژێک و تەنانەت چەند مانگێک، چوونکە توانای وورووژاندنی ئیسرائیلی هەیە بە ڕاگەیاندنی ئامادەیی خۆی بۆ ئازادکردن کۆمەڵەیەکی دیکەی زیندانییەکان لە ڕۆژێک دوای کۆتایی هاتنی ئاگربەستەکە، ئەویان خستە دۆخێکی خراپەوە.
بە بڕوای ئەم شرۆڤەکارە ئیسرائیلی یە : ڕەتکردنەوەی ئەم داوایە تێچووی زۆری بۆ ئیسرائیل دەبێت، چوونکە ووردەکارییەکانی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان بەسەر دوو بەشی گشتی دا دابەش کراوە، خودی ئاگربەست و ئەو پرۆسەیەی کە دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوەی شەڕ، کە دووهەمیان لە حاڵەتی باشتر قورستر بێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە