میدیای فەرمی ئیماراتی : ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئیمارات سەردانی ئێران دەکات
ماڵپەڕی میدیایی " امواج مدیا " نووسی : ' بڕیار وایە ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی ئیمارات لە سەفەرێکی بێ وێنەدا سەردانی ئێران بکات .
بە پێی راپۆرتێک لە زاری " امواج مدیا " سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئیماراتی ڕایگەیاند : " طحنون بن زاید ئال نهیان " هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات تاکوو گفتۆگۆگەلێک ئەنجام بدات .
ئەم سەفەرە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە " ئەنوەر قەرقاش " وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئیمارات ڕایگەیاند لە ووڵاتەکەی هەنگاوگەلێکی بۆ کەم کردنەوەی کێشە و گرفتەکان لەگەڵ ئێران گرتووەتە پێش و مەسڵەحەتی ئیمارات لە بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران دا نییە .
سەفەری پێش بینی نەکراوی ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی ئیمارات لە بەردەوامی دانیشتنگەلی ئەم دواییەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکییە بە شێوەیەک کە تاران و واشینتۆن بۆ دەست پێکردنەوەی گفتۆگۆیەکانیان ناڕاستەوخۆ لە مانگی داهاتوودا لە ڤییەننا ئامادە دەبن .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە