میلان دەبێتە بەحرەین ی
پەیامی کورد ... میلان دەبێتە بەحرەین ی
گۆڤاری " گازاتا دلۆ سپۆرت " ی ئیتاڵیا هەواڵیدا ڕێکەوتنگەلی کۆتایی بۆ ڕاگواستنی خاوەنداریەتی میلان بۆ سەر کۆمپانیای ئینۆست کۆرپی بەحرەین ی ئەنجام درا و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی ڕادەگەیندرێت .
بە پێی ڕێکەوتنگەلی ئەنجام دراو بەڕێوبەرانی چینی یانەی میلان لەگەل کۆمپانیای بەحرەین ی گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی تاکوو ڕێکەوتنێکی ١٠ ساڵە لەگەل ئەم کۆمپانیایە واژوو بکەن .
بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری ئیتاڵیایی بەحرەینی یەکان بۆ کڕینی میلان زیاتر لە یەک میلیارد و ١٠٠ میلیۆن دۆلار یان خەرج کرد و پەیمانگەلیکی دڕێژخایەن یان دا تاکوو یانەی میلان بگەڕێتەوە دەورانی زێڕینی خۆی .
ڕاگواستنی خاوەنداریەتی میلان لە چینی یەکان بۆ سەر کۆمپانیای بەحرەین ی بووەتە هۆکار تاکوو ڕووسۆنێری پڕشانازترین یانەی ئیتاڵیا لە ئەورووپا ببێتە چوارەمین یانەی دەوڵەمەندی تۆپی پێی جیهان .
نیووکاسڵ لەگەل خاوەنداری سەعوودییەکان لە سەرووی دەولەمەندترین یانەکان دایە ، پاریس سەن جێرمەن بە خاوەنداریەتی قەتەری یەکان و سیتی بە خاوەندرایەتی ئیماراتییەکان لە پلەی دووهەم و سێهەم دایە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە