میلیشیاکانى کۆمارى ئیسلامى لەم شوێنە پێگەکانیان بەهێزتر دەکەن
میلیشیاکانى کۆمارى ئیسلامى لە رۆژهەڵاتى سووریا پێگەیان بەهێزتر دەکەن
بەپێی راپۆرتێکى رۆژنامەیەکى ئەمریکى " ئێران لەهەوڵى ئەوە دایە لەرۆژهەڵاتى سووریا بەتایبەت لەپارێزگای دێر زووری ستراتیژی پێگەو پاوانخوازییەکانى بەهێزتر بکات و، رکابەرى لەگەڵ رژێمەکەى دیمەشق بکات". رۆژنامەى (واشینتۆن پۆست) لە دوایین راپۆرتێکى مەیدانیدا باسى لەوە کردووە " تاران لەبواری راکێشانى گەنج بۆ نێو میلیشیاکانى خۆی رکابەرى هێزەکەى بەشار ئەسەد دەکات و، دەیەوێ لەوێوە هێزى خۆى لەناوچەکە دەربخات".
لەبەشێکى راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە " سوپاى سووریا، مانگی رابردوو چەندین نووسینگەى بۆ وەرگرتنى چەکداری نوێ کردوەتەوە، بەڵام ئەوەى جێی سەرەنج بوون، هیچ کەسێک ئامادەى بەشداری کردن نەبووە لەو پرۆسەیە". بۆیە بەناچاری ئەفسەرانى ئەو سوپایە خەڵکیان لەسەر جادە گرتووە، بۆ ئەوەى ڕازی بن بچنە نێو ریزەکانى سوپاوە، بەڵام هیچ کەسێک بیروکەکەیانى پەسەند نەکردووە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە