میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریا بەم هۆکارەوە بنکە و بارەگاکانی خۆیان ڕادەگویزن

پەیامی کورد    ...    میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریا بەم هۆکارەوە بنکە و بارەگاکانی خۆیان ڕادەگویزن

میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریا لە ترسی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانیان، بنکە و بارەگاکانیان ڕادەگوازن.

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی فێبریوەری " چاودێری مافی مرۆڤی سووریا " ڕایگەیاندووە " میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە سووریا لە ترسی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل، زۆربەی بنکە و بارەگا سەربازی و نیزامییەکانی خۆیان ڕاگواستووە".

بەپێی ئەو هەواڵە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بنکە و بارەگاکانی خۆیان لە نزیکی سنووری ئیسرائیل و سووریا  بۆ ناوچە مێژووییەکانی " تەدمر" لە ناوەندی سووریا ڕاگواستووە.

"چاودێری مافی مرۆڤی سووریا" هەروەها وتوویەتی ژمارەیەکی زۆر لەو میلیشیایانە لە هۆتێلەکانی "مریدین تەدمر"، "زنووبیا" و هۆتێلەکانی "غسان سەعد" لە ناوچەی مێژوویی "تەدمر" نیشتەجێ کراون و چوونە ژوور بۆ هۆتێلەکانیان قەدەغە کردووە.

میلیشیا تووندڕەوەکانی سەر بە ئێران لە ترسی هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل هیچ ئەمنییەتیان نییە و هەر چەند جارێک بنکە و بارەگاکانیان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە ڕادەگوازن.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە