میوزیکژەنی بەناوبانگی یوونانی " میکیس تێئۆدۆراکیس " کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد     ...   میوزیکژەنی بەناوبانگی یوونانی " میکیس تێئۆدۆراکیس " کۆچی دوایی کرد .
 میکیس تێئۆدۆراکیس ، ژەنیار و خەباتکاری یوونانی، دوێنێ پێنجشەممە ٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە تەمەنی ۹۶ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد. تێئۆدۆراکیس یەکێک لە خەباتکارە جیددییەکانی حکوومەتی پاوانخوازی یوونان بوو، ساڵانێکی زۆر لە ژەنینی میوزیک بێبەش کرا، پاشان ڕەوانەی بەندیخانە کرا و دواتریش لە نیشتمانی دووریان خستەوە. کارنامه‌ی موسیقایی و سیاسی ناوبراو دەرخەری دەیان ساڵ خۆڕاگری و خەبات لە دژی فاشیزم و دووبەرەکییە.
گرینگترین ئاسەوارەکانی بریتین لە «زۆربای یۆنانی» " دەرهێنەر: مایکل کاکویانیس "، «زِد» و «حکوومەتی چەکداری» " دەرهێنەر: کوستا گاوراس "، و «سرپیکۆ» " دەرهێنەر سیدنی لومت " ە.

ئەم میوزیکە ناوی نیشتمانە بەدەنگی «ماریا فارانتۆری»:


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە