مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان بە هۆی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی کوژرا

پەیامی کورد      ...   مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان بە هۆی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی کوژرا

هۆکاری مردنی "کارۆ غەفووری" کوژرانی بەئەنقەست و بە هۆی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی راگەێندرا.
 بەگوێرەی زانیارییەکان کوژرانی "کارۆ غەفووری" بە هۆی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی لە بەرامبەر گوروبانێکدا ڕووی داوە.

"هەژار عەلیزادە" چالاکی سیاسی دانیشتووی کوردستانی باشوور و برای "کارۆ غەفووری" لە وتووێژێکدا رایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، دوای ئەوەی  ئەفسەرێک هەست بە ترس لە بوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا دەکا، دەست دەکا بە سووکایەتی بە گەلی کورد و خەڵکی کوردستان و حزبە کوردییەکان. ئەم سووکایەتییەش کاردانەوەی "کارۆ غەفووری" لێدەکەوێتەوە کە لەوێ سەرباز بووە و بەرەنگاری دەبێتەوە.

ئەم قسە و باسە چەند رۆژ درێژەی دەبێ و دواتر دەبێتە دمەقاڵەی نێوانیان و ئەو ئەفسەرە کە بە ڕەچەڵەک تورکە ، تەقەی لێ دەکا و کارۆ غەفووری دەکوژێ.

جێگای ئاماژەدانە ، کارۆ غەفووری تەمەنی ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان رۆژی شەممە ١ی ئۆگۆست، بە شێوەی گومانئاوی لە بنکەی سەر سنووری "بلە سوور"ی ناوچەی "خۆی" گیانی لەدەست دا. ناوبراو لە کاری چەکداری بێبەش کرابوو و ڕێگەی هەڵگرتنی چەکوچۆڵی پێ نەدراوە.

 پزیشکی یاسایش بە بنەماڵەی کارۆ غەفووری رایگەیاندووە، تا دوای بەخاک سپاردنی تەرمی کارۆ هۆکاری مردنی کوڕەکەتان پێ راناگەیێنین.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە