مێرکل : دەبێ هاوکارییەکانی خۆمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامی پێ بدەین
پەیامی کورد ... مێرکل : دەبێ هاوکارییەکانی خۆمان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامی پێ بدەین .
گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا لە سەر بەردەوامی هاوکارییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا جەختی کردەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەنگێللا مێرکل ووتی : جۆ بایدن سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی خەڵکی ئەمریکا بە باشی ئاڵمانیا دەناسێت و ئێمە دەبێ هاوکارییەکانی خۆمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامی پی بدەین .
گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا هەروەها ووتی : ئەمە زۆر گرینگ و حەیاتییە کە ئاڵمانیا و ئەمریکا پەیوەندی و هاوکارییەکانی خۆیان پەرەپێبدەن ، بەرلین و واشینتۆن دەبێ زیاتر هاوکاری بکەن تاکوو بە هاوکاری یەکتر کێشەگەلێک وەکوو گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا ، نەخۆشی کۆرۆنا و تێرۆریسم چارەسەر بکەن .
جێگای ئاماژەدانە ئەمریکا لە دەورانی ترامپ ئاهەنگی جیایی لە هاوپەیمانە کۆنەکانی خۆی وەکوو ئاڵمانیای لیدەدا و ئەورووپائیەکانی دەربارەی بابەتگەلی جۆراوجۆر لەوانەش فشار بۆ زیادبوونی بوودجەی ناتۆ و هەروەها دەرچوون لە پەیمانی کەش و هەوای پاریس دەخستە ژیر فشارەوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە