مێرکڵ : ئەورووپا دەبێ ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ پووتین دا هەبێت
پەیامی کورد ... مێرکڵ : ئەورووپا دەبێ ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ پووتین دا هەبێت .
گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا داوای پێکهێنانی ڕاستەوخۆی پەیوەندی ئەورووپا لەگەڵ سەرۆککۆماری ڕووسیا دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ئەنگێللا مێرکڵ ووتی : یەکیتی ئەورووپا دەبێ ڕاستەوخۆ لەگەل ڤڵادیمیر پووتین پەیوەندی هەبێت تاکوو کارێک بۆ باشتر بوونی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام بدرێت .
گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا کە مانگە دواییەکانی کاری خۆی تێپەڕ دەکات ووتی : بە ڕای من ئێمە وەکوو ئاڵمانییەکان و بە گشتی یەکیتی ئەورووپا دەبێ بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵ پووتین هەبێت ، ئەوەی کە سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەل پووتین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام بدات بۆ ئێمە کەمە و ئێمە خۆمان دەبێ کەناڵێکی جیاواز و ڕاستەوخۆمان بۆ ئەم کارە هەبێت .
مێرکڵ ووتوویەتی کە لە هەڵبژاردنەکانی کۆتایی هاوین دا بەشداری ناکات و بە نیاز نییە جارێکی دیکە ببێتە گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا . ئاڵمانیا و ڕووسیا کێشە و گرفت گەلێکی زۆریان پێکەوە هەیە کە یەکێک لەوانە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ بە تایبەتی دەربارەی ئەلێکسی ناڤالنی ڕەخنەگری بەناوبانگی پووتین ە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە