مێلیسا لێنتسمەن : سوپای پاسداران بۆ هەمیشە دەخەینە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە

پەیامی کورد   ...  مێلیسا لێنتسمەن : سوپای پاسداران بۆ هەمیشە دەخەینە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانەوە

مێلیسا لێنتسمەن جێگری سەرۆکی حیزبی پرێزگارانی کانادا لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانییانی گەشتە ئۆکرانییەکە لە تۆرۆنتۆ ووتی : تا ئەمڕۆ ٧٠٠ ئەندامی سوپای پاسداران توانیویانە بە شێوەیەکی یاسایی لە خاکی ئێمەدا چالاکی بکەن و بەو پارەیەی لە خەڵكی ئێرانیان دزیوە، لە ناز و نیعمەت ژیان بكەن”. هەموو ئەمانە دەبێت کۆتایی پێبێت. مێلیسا لێنتسمەن زیادی کرد: یەك جار و بۆ هەمیشە سپای پاسداران دەخەینە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا جاستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانییانی فڕۆکەی PS 752 لە تۆرۆنتۆ، وتی: ئێمە هێشتا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە سوپای پاسداران بخەینە نێو لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستەكانەوە.»


ئەم بابەتە 12006 جار خوێندراوەتەوە