مێکانیزمێکی نوێی پێدانی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار لە لایەن ئەم بانەکەوە ڕادەگەێندرێت
پەیامی کورد ... مێکانیزمێکی نوێی پێدانی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار لە لایەن ئەم بانەکەوە ڕادەگەێندرێت
بانكی ره‌شیدی عێراقی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، كردنه‌وه‌ی پلاتفۆرمی بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه راگه‌یاند كه ئاره‌زوی كڕینی دۆلار ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتكردن به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 132 هه‌زار دینار.
بانكی ره‌شید له ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاتژمێر 8:00ی ئێواره پلاتفۆرمێكی تایبه‌ت به‌و گه‌شتیارانه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێت دۆلار به‌نرخی فه‌رمی بكڕن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، میكانیزمه نوێیه‌كه پێویستی به تۆماركردن (حجزكردن)ی پێشوه‌خته هه‌یه بۆ گه‌شتیار به داخڵكردنی لینكی سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی بانكه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی فۆڕمی تۆماركردن، پاشانیش سه‌ردانی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی ره‌شید ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دانانی پاره‌ی كاشی پێویست بۆ كڕینی دۆلار.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، گه‌شتیار ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی لقی بانكی ره‌شید له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا دۆلاری كاش وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ش ڕێكاره‌كان ئاسانكاری ده‌كات بۆ هاووڵاتیان به‌مه‌به‌ستی كڕینی دۆلار به‌نرخی فه‌رمی تاوه‌كوو له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌كاریبهێنێت.
پێشتر بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بچێته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بڕی سێ هه‌زار دۆلاری به‌نرخی فه‌رمی واته 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار پێده‌درێت، ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌مه‌به‌ستی حه‌ج و عومره ده‌چنه سەعوودیه بڕی دوو هه‌زار دۆلاریان پێده‌درێت.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە