مەترسیدارترین بکوژی زنجیرەیی ئەمریکا مرد

پەیامی کورد     ...    مەترسیدارترین بکوژی زنجیرەیی ئەمریکا مرد

مەترسیدارترین بکوژی زنجیرەیی مێژووی ئەمریکا لە تەمەنی ٨٠ ساڵی مرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سامۆئێل لیتڵ ، بەناوبانگترین بکوژی زنجیرەیی لە مێژووی ئەمریکا لە تەمەنی ٨٠ ساڵی مرد ، نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی فێدڕاڵی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، سامۆئێل لیتل ی ، پڕکارترین بکوژی زنجیرەیی " ئەم ووڵاتە ناوبردووە . ئەو توانی بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ لە دەستی یاسا هەڵبێت تاکوو لە ساڵی ٢٠١٤ بە تاوانی کوشتنی سێ ژن لە لۆسەنجلێس دەست بەسەر کرا .

سامۆئیل لیتڵ قوربانییەکانی خۆی بە شێوەی گشتی لە نێوان ژنانی سەر شەقام و تووشبوانی ماددە هۆشبەرەکان هەڵدەبژارد و عادەتی هەبوو کە لە دوای کوشتن ، رۆخساری قوربانییەکانی شێوەکاری بۆ بکات .

ئەو بۆ ماوەی چوار ساڵ لە بەندیخانە بێدەنگی هەڵبژارد بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ بەرەبەرە دانی بە کوشتنی ٩٣ ژن لە ١٩ ئیالەتی ئەمریکا دانا و بە دانپێدانانەکی ئەو ، دۆسیەی زۆرێک لە کوشتنەکان داخران 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە