مەترسی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە شاری شنۆ لە ئارادایە
پەیامی کورد ... مەترسی لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد لە شاری شنۆ لە ئارادایە
دوو بەندکراوی سیاسی و ئایینی کورد بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، دوو هاووڵاتی کوردی بەندکراو بەناوەکانی "موحیەدین ئیبراهیمی" و "موحیەدین تازهوارد" لە بەندیخانە ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
حوکمی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە پێشتر لە لایەن دادگای دیوانی باڵا پەسەند کراوە و ڕاگواستنیان بۆ شوێنێکی نادیار، باس لە مەترسی سێدارەدانیان بە زووترین کات دەکات.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە