مەترسی لە سێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە ئارادایە

پەیامی کورد   ...   مەترسی لە سێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە ئارادایە

گواستنەوەی حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو بۆ کەرەنتینەی زیندانی ورمێ؛ مەترسی جێبەجێ كردنی سزای لەسێدارەدان!

چوارشەممە ١٦ی ئەیپریلی ٢٠٢٥ حەمید حسێن نەژاد حەیدەرانلوو، بەندکراوی سیاسی مەحكووم بە لەسێدارەدان، بۆ کەرەنتینەی ئەو زیندانە گواستراوەتەوە. ئەمە بە واتای جێبەجێ کردنی نزیکبوونەوەی سزای لەسێدارەدانەکەی دێت، کە بە ووتەی پارێزەری دۆسیەكەی، لە ڕۆژی هەینی ١٨ی ئەیپریل جێبەجێ دەكرێت.

حەمید حسێن نژاد حەیدەرانلوو تەمەن ٣٩ ساڵ و باوکی سێ منداڵ، لە ٢٤ی خاكەلێوەی ١٤٠٢ لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی ئەفغانی لە سنووری چاڵداران دەست بەسەر کران. 

سەرەڕای دەرکردنی فەرمانی بارمتە بۆ ئازادکردنی، ئەم داواکارییە بە فەرمانی ئیدارەی ئیتلاعات ەوە ڕەت کرایەوە.

لەو ماوەیەدا لەژێر ئەشکەنجەی تووندی جەستەیی و دەروونی بووە و ناچار بە واژووكردنی دان پێدانانێك بووە کە بە زۆر لێی وەرگیراوە.

دادگایی کردنی حەمید زۆر نادادپەروەرانە بوو. لە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٣ بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر و تەنها لە دانیشتنێکی کورتدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.


ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە