مەترسی لە سەر زەڕڕادخانەی ئەتۆمی فەڕەنسا زۆر جیددییە

پەیامی کورد   ...  مەترسی لە سەر زەڕڕادخانەی ئەتۆمی فەڕەنسا زۆر جیددییە

ڕاسپاردەی سێناتۆری ڕووسی بە یەکیتی ئەورووپا : بیر لە ئەمنییەتی ئەتۆمی ئەرووپا بکەنەوە

سێناتۆری ڕووسی ڕایگەیاند کە یەکیتی ئەورووپا دەبێ نیگەرانی ئەمنییەتی زەڕادخانە ئەتۆمییەکەی فەڕەنسا بێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاندرێ کلیشاس ، سەرۆکی کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی شەورای فێدراسیۆنی ڕووسیا ڕایگەیاند کە یەکیتی ئەورووپا دەبێ کاردانەوە بەرامبەر نائارامییەکانی فەڕەنسا نیشان بدات .

بە ووتەی ئەو ، بڕووکسێڵ بە تایبەتی دەبێ هەنگاوگەلی دامەزراوەگەلی بەڕێوبەری یاسایی فەڕەنسا لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپیشاندەران هەڵسەنگێنێت .

ئەم سێناتۆرە ڕووسییە لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا نووسی : دەبێ بەپەلە پۆلیسی فەڕەنسا بەرەو دان بەخۆداگرتن بانگهێشت بکەن ، ڕابەرانی ئەورووپا دەبێ سەبارەت بە سەقامگیری ڕژیمی سیاسی لە فەڕەنسا باس و قسە بکەن و ڕوونی بکەنەوە کە ئایا زەڕادخانە ئەتۆمییەکەی لە ئەمنییەت دایە یا خود نا ؟

نائارامیگەلێکی بەرفراوان لە سەرتاسەری فەڕەنسا دوای ئەمە هاتە ئاراوە کە ئەفسەرانی پۆلیس سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە لە ناوەندی شاری پاریس ، گەنجێکی ١٧ ساڵانی لە کاتی کۆنترۆڵی هاتن و چوونەکان بە لێدانی گوللە گوشت . ئەوان ڕایانگەیاند کە ئەو لاساری کردووە لە ئەنجامدانی داواکارییەکانی پۆلیس .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە