مەحموود عۆسمان : مەسعوود بارزانی ڕۆڵی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق هەیە ، ئاسایی شە پۆستی سەرۆککۆمار لای پارتی بێت

پەیامی کورد     ...   مەحموود عۆسمان  : مەسعوود بارزانی ڕۆڵی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق هەیە ، ئاسایی شە پۆستی سەرۆککۆمار لای پارتی بێت

سیاسەتمەدارێکی کورد پێی وایە، کێشە لەوەدا نییە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لای کام لایەنی کوردی بێت و دەڵێت، کاک مەسعوود بارزانی ڕۆڵی لە پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا هەیە.

د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، ڕاگەیاند: ''پێویست بوو کورد بە یەکگرتوویی بچنە بەغدا و لەنێو خۆیاندا یەک کەس کاندید بکەن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام ئەگەر ئەوەش نەکراوە، نابێت کێشە لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار لەنێو کورددا درووست بێت و پارتی و یەکێتی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق بە پرۆسەیەکی ئاسایی بزانن.''

ئەو سیاسەتمەدارە کوردە دەڵێت: ''لە عێراق پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە، بەڵام کێشە نییە لای کام لایەنی سیاسی دەبێت، زۆر ئاساییە بۆ قۆناغی ئێستا سەرۆککۆمار لای پارتی دیموکراتی کورستان بێت و کاندیدی پارتی سەر کەوێت بۆ سەرۆککۆمار، بەڵام ئەوە ناھێنێ بخرێتە ململانێ و ھەر لایەنە و کاندیدی خۆی ھەیە و ھەڵبژاردن دەکرێت، کاندیدی کام لایەن سەر کەوت، ئاساییە.''

لەبارەی ڕۆڵی سەرۆک بارزانیشەوە، د. مەحموود عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ''کاک مەسعوود ڕۆڵی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا هەیە، لەبەر ئەوەش ڕۆڵی لە پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقدا دەبێت.''


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە