مەحموود عۆسمان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەێنێت من لە بری حکوومەتی هەرێم بوومایە کونسووڵی ئێرانم لە هەولێر دەردەکرد

پەیامی کورد    ...   مەحموود عۆسمان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەێنێت من لە بری حکوومەتی هەرێم بوومایە کونسووڵی ئێرانم لە هەولێر دەردەکرد.

سیاسەتمەداری دیاری کورد و عێراقی پێشبینی دەکات، دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، ئەگەر داواکارییەکانی ئێران جێ بەجێ نەکرێت ڕەنگە ئەمجارە تووندتر هێرش بکاتە سەر هەرێم و دەشڵێت: من بوومایە لەبری حکوومەتی هەرێم کونسووڵی ئێرانم لە هەولێر دەردەکرد.

د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری دیاری کورد ڕایگەیاند، دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، ئەگەر داواکارییەکانی ئێران جێ بەجێ نەکرێت ڕەنگە ئەمجارە تووندتر هێرش بکاتە سەر هەرێم هاوکات ڕەخنە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت کە تەنها بە بەیاننامە ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێری کردووە.

مەحموود عوسمان ووتیشی: من بوومایە لەبری حکوومەتی هەرێم کونسووڵی ئێرانم لە هەولێر دەردەکرد، ئەو ئیشی چیە لە هەولێر لە ووڵاتەکەیەوە بە مووشەکی بالیستیکی لێمان دەدرێت، مادام حکوومەتی هەرێم توانا و دەرەقەتی ئێرانی نیە با مەرحەبایی ئێران بکات، لەگەڵی ڕێک بکەوێت، ئێ نە ڕێک دەکەوێت لە گەڵی نە بەرەنگاریشی دەبێتەوە، واتە ئەو دۆخەی بۆی درووست کردووە زۆر خراپە. 


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە