مەحموود عۆسمان : هەرچەند وەفدەکەی هەرێم ١٨ جار چووە بەغدا ، ئەنجامەکەی باشە بەڵام حۆکمڕانەکانی ئێستای عێراقیش کەسانی خراپن
پەیامی کورد ... مەحموود عۆسمان : هەرچەند وەفدەکەی هەرێم ١٨ جار چووە بەغدا ، ئەنجامەکەی باشە بەڵام حۆکمڕانەکانی ئێستای عێراقیش کەسانی خراپن
پشکی ھەرێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ چەسپێندرا، چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، ڕێککەوتنه‌كه باشه و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشوازییان لێ كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتی یه‌كگرتووییه، پێویسته كوردستان به‌رده‌وام بێت له چاكسازی.
د. مه‌حموود عوسمان، چاودێری سیاسی و په‌رله‌مانتاری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: "كورد هه‌ركاتێك یه‌كگرتوو بێت ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه له دانووستانه‌كان، نموونه‌ش ڕێککەوتنی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر یاسای بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ به یه‌كگرتوویی كورد به‌ده‌ست هاتووه".
له ڕێککەوتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر یاسای بوودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ فه‌قه‌ره‌یه‌كی تێدایه کە بەپێی ئەوە كوردستان نه‌وته‌كه‌ی ده‌فرۆشێت، ئه‌وه‌ش لێره‌وه كۆتایی به‌و سه‌رئێشانه ده‌هێنێت کە لایه‌نی عێراقی بۆ كه‌رتی نه‌وتی كوردستانیان درووست ده‌كرد له ساڵانی ڕابردوو."
له‌و بارەیەشەوە، مه‌حموود عوسمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "ئه‌و ڕێککەوتنه‌ی له‌سه‌ر بوودجه و نه‌وت كراوه شتێكی باشه، هه‌رچه‌نده ١٨ جار وه‌فدی كوردی ڕۆیشته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی باشه، ده‌بینین حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حزبه‌كان پێشوازییان لێ كرد، كه‌واته ڕێککەوتنێكی باشه".
"مەحموود عۆسمان هەروەها ووتی کورد مافی خۆیه‌تی به‌شە بوودجه‌ی هه‌بێت له بوودجه‌ی گشتی عێراق به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له عێراقی ئێستا حكوومڕانن كه‌سانی خه‌راپن، لایه‌نی ده‌ره‌كییش هاوكاریان بووه دژ به مافه‌كانی كورد، ئه‌و به‌شه بوودجه‌یه‌ی بۆ كوردستان دانراوه له به‌شی خۆی كه‌متره، هیچ خێرێك به كورد ناكرێت و ئه‌وه مافی خۆیه‌تی کە زیاتر له‌وه‌ی بۆی دانراوه وه‌ربگرێت."
هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی كابینه‌ی ٩ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مانگێكه دۆخی ئابووری كوردستانی به‌ره‌و بووژانه‌وه بردووه، مانگانه له كاتی خۆیدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی دابه‌ش ده‌كات و بڕه پاره‌یه‌كی زۆریشی بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان كردووه.
ئه‌و چاودێرە سیاسییه ده‌ڵێت: "كوردستان ده‌بێت دوو شت بكات، یه‌كه‌م له ڕووی سیاسییه‌وه یه‌كگرتو بێت، حزبه‌كان مه‌به‌ستمه. دووه‌م چاكسازی به‌رده‌وام بێت و چاكسازییه‌كی ڕیشه‌یی بێت، ئاوا پێویستمان به به‌غدا نابێت، پاره‌یه‌كی باشیشمان ده‌ست ده‌كه‌وێت".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە