مەدالیای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا پیشکەشی ئەم بەرپرسانە دەکرێت
پەیامی کورد ... مەدالیای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا پیشکەشی ئەم بەرپرسانە دەکرێت
مەدالیای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ ئەو بەرپرسانەی کە لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەب و ئیسرائیل ڕۆڵیان هەبووە پیشکەش دەکرێت
سەرۆککۆماری ئەمریکا بەو بەرپرسانەی کە لە سەر بابەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی هەندێک لە ووڵاتانی عەرەبی لەگەل ئیسرائیل دا ڕۆڵی گرینگ و بەرچاویان هەبووە دیاری پێشکەش دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، دۆناڵد ترامپ کە دواهەمین ڕۆژانی سەرۆککۆماری خۆی لە کۆشکی سپی وەکوو سەرۆککۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکان بە سەر دەکات بە چەند بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەم ووڵاتە بە هۆی ڕۆڵی گرینگ یان لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی یەکانی هەندێک لە ووڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل مەدالیای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا پێشکەش دەکات . لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، بەحرەین ، سوودان و مەغریب بە هاندان و فشارەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی یان دەست پێکردووە .
ترامپ مەدالیای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا دەداتە مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوە ، ستیڤ مێنووچین وەزیری خەزێنەداری ، ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ، جێرد کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترامپ و ڕاوێژکاری باڵای سیاسی ئەو ، ئاوی بێرکوویتز نێردراوی تایبەتی دەوڵەت لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، دەیڤید فریدمەن باڵیۆزی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئیسرائیل و جۆن ڕاکۆڵتا باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەخشیوە و سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەوان لە بەقەرار کردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها بردنەسەرەوەی ئاستی ئەەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکای کردووە .
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی بەخشین و دیاریکردنی ئەم مەدالیایە ڕایگەیاند ئەم کەسانە کارێکیان کرد کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ، ناوچەکە بینەری نەبووە .
جێگای ئاماژەدانە مەدالیای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٥٣ بە کەسانێک کە بە ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا خزمەتیان کردووە پێشکەش دەکرێت .
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە