مەرگی گومان ئاوی عەلی تائیب، برای حسێن تائیب هاوكات لەگەڵ تەقینەوەكەی چیتگەر!
پەیامی کورد ... مەرگی گومان ئاوی عەلی تائیب، برای حسێن تائیب هاوكات لەگەڵ تەقینەوەكەی چیتگەر!
ڕۆژی ڕابردوو عەلی تائیب، برای حسێن تائیب و نوێنەری پێشووی خامنەیی ڕابەری باڵای ئێران لە بارەگای سارەڵڵا لەناکاو مرد! سوپای پاسداران بەخێرایی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و هەواڵی مردنی ناوبراوی پشتڕاست کردەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە هۆکاری مردنەکەی نەکرد؛ بێ دەنگییەک کە خۆی جێی پرسیارە!
هەروەها میدیا عیبرییەکان بە بڵاوكردنەوەی ئاگادارییەك، بە زمانێكی گاڵتەجاڕانە ئەویان بە "یەکەم شەهیدی دزەکردنی گاز" ناو بردووە.
سەیرتر ئەوەیە کە کاتی مردنی ئەو ڕێک هاوکات بوو لەگەڵ تەقینەوەکەی چیتگەری تاران؛ شوێنێك کە دەوترێت کۆبوونەوەیەکی هەستیار ئەنجام درابوو! سەرچاوە نافەرمیەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە عەلی تائیب یەکێک لە ئامادەبووانی ئەو کۆبوونەوەیە بووبێت.
عەلی تائیب لە كاتی شەڕدا، جێگری بانگەشەی سوپای پاسداران بووە و دواتر پۆستەکانی وەک جێگری بنكەی ڕەمەزان و ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا و نوێنەری خامنەیی لە بارەگای سارئەڵڵای لە تاران وەرگرتووە.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە