مەرەندی : ئەورووپاییەکان بێ لایەن نین
پەیامی کورد ... مەرەندی : ئەورووپاییەکان بێ لایەن نین
هەر چەندە ڕێکەوتن دوا بکەوێت کێشەکانی ئەورووپا زیاتر دەبێت
ڕاوێژکاری تیمی ووتووێژکاری ئێران لە گفتووگۆوەکانی ئێران ، مەرەندی لە گفتووگۆیەک لەگەل کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند : ترۆئیکای ئەورووپا و واشینتۆن دەزانن کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیانەیە .
ئێران داواکاری گەیشتن بە ڕێکەوتنێکە کە بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت .
ئێمە ناتوانین متمانە بە ئەمریکی و ئەورووپاییەکان بکەین و سێ وولاتی ئەورووپایی بێ لایەن نین بەڵکوو هاوپەیمانی ئەمریکان و نابێ فریوی پڕووپاگەندەکانی بخۆین .
ڕوونە کە ترۆئیکای ئەورووپایی داواکاری داخرانی دۆسیەی لیکۆلینەوەکانی ئاژانسی نێودەولەتی ووزەی ئەتۆمی نییە .
سەرۆکی ئاژانس لە ڕیزی ئەورووپی و ئەمریکییەکانە و پەیڕەوی ئەوان دەکات .
هەر چەندە ڕێکەوتن دوا بکەوێت کێشەکانی ئەورووپا کە لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی زستان پێویستی بە گاز هەیە زیاتر دەبێت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە