مەزلووم کۆبانی پهیامێک ئاڕاستەی کازمی دەکات
پەیامی کورد ... مەزلووم کۆبانی پهیامێک ئاڕاستەی کازمی دەکات
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و تیایدا دەڵێت، دڵخۆش بووین کاتێک بیستمان زیانتان پێنەگەیەشتووە.
مەزڵووم عەبدی کۆبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: کاتێک بیستمان زیانێکتان پێنەگەیشتووە، دڵخۆش بووین و بە هیواین دامەزراوەکانی ئاسایش بە زووترین کات ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکەن و ڕادەستی دادگاین بکەن.
فەرماندەی گشتی قەسەدە ووتیشی: ئێمە جەخت لەسەر شەڕی هاوبەش لە دژی تیرۆر دەکەینەوە ولە تەنیشتی گەلی عێراق و دەوڵەتەکەیدا دەوەستینەوە بە هەمان شێوە قەسەدە ئەم تاوانەی دوایی شەرمەزار دەکات.
سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیانکردە سەرماڵی موستەفا کازمی، جگە لە زیانی ماددی چەند پاسەوانێکی کازمی برینداربوون و ڕووداوەکە کاردانەوەی فراوانی هەرێمی و ناوخۆیی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە