مەزڵووم کۆبانی لە ئەگەری پشتگیری نەکردنی کورد هۆشداری دەدات
پەیامی کورد ... مەزڵووم کۆبانی لە ئەگەری پشتگیری نەکردنی کورد هۆشداری دەدات
مەزڵوم کوبانی: پشتگیری کورد نەکرێت، داعش بەهێز دەبێتەوە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دێموکرات، ژەنراڵ مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند مەترسی سەرلەنوێ بەهێزبوونی داعش هەیە، کورد پشتگوێ بخرێت داعش بەهێز دەبێتەوە.
مەزڵووم عەبدی سەبارەت بە چەکدارانی داعش ووتی: شەڕی ئایدۆلۆژی زۆر سەختترە لە شەڕی سەربازی لە دژی داعش و پێویستی بە سەرچاوە، کات و خەباتێکی زۆر هەیە. داعش کێشەی هاوبەشی هەموو جیهانە و پێویستە جیهان لە بەرامبەریدا پێکەوە تێبکۆشێت و ئەوە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە.
عەبدی باسی لەوە کردووە بۆ ئەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە چەتەکانی داعش ڕزگار بکەین، ١٦ ناوەندی دیکە دەکەینەوە.
فەرماندەی گشتی هەسەدە دەگەڵ ئەوەی جەختی لە کردنەوەی ناوەندی نوێ بۆ ژنان، منداڵان و بەندکراوانی داعش کردووەتەوە، باسی لەوە کردووە کە کورد خاوەنی سەرچاوە و پسپۆڕی پێویست نین و هەروەها پێویستیان بە خزمەتی کۆمەڵایەتی، ئاو و کارەبا هەیە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە