مەزڵووم کۆبانی پەیامێکی گرینگ بۆ پێشمەرگە ڕادەگەێنێت
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات " هه‌سه‌ده " له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە له هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانن، ده‌شڵێت، " یەکڕیزی نیشتمانی بوه‌تە پێویستییەکی ستراتیژی".
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات " هه‌سه‌ده " له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، "ئێمە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە له هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان ده‌ڕوانین" کە ماوەی چەند رۆژێکە هێرشەکان بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەستیپێکردوە.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ڕێز له‌و شەهیدانە دەگرین کە لەکاتی هێرشەکانی داعشدا شه‌هیدبون و جەخت لە پێویستی بەهێزکردنی په‌یوه‌ندی و هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش دەکەینەوە و یەکڕیزی نیشتمانی بوه‌تە پێویستییەکی ستراتیژی".
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە