مەزڵووم کۆبانێ: دواى داگیرکردنەوەى ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبان، داعش و ئەلقاعیدە هەڕەشە لە ئێمە دەکەن
ماڵپەڕى (نۆرس پرێس ـ Northpress)ـى سووری، گفتوگۆیەکى لەگەڵ مەزڵووم كۆبانی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئەنجام داوە کە تیایدا باس لە بەهێزبوونەوەی داعش و جێهێشتنى ڕۆژئاوا لە لایەن ئەمریکا دەکرێت.
مەزڵووم کۆبانێ دەڵێت:
داعش كەوتوونەتەوە جمووجووڵ لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا . دواى کشانەوەى ئەمریکا و سەرکەوتنى تاڵیبان لە ئەفغانستان، هەم داعش و هەم ئەلقاعیدەش هیوایان پەیدا كردووە.
هەردوو گرووپى تیرۆریستى، بە ئاشكرا ئاهەنگی سەرکەوتنى تاڵیبانیان لە ئیدلیب گێڕا. هەر دوو گرووپ جار جارە هەڕەشە بۆ رۆژئاوای كوردستان دەنێرن.
لە هەڕەشەکانیاندا باسی گەڕانەوە دەكەن و دەڵێن ئەمریكا لەوێش دەكشێتەوە . دۆخی سووریا جیاوازە لە ئەفغانستان لەو حەوت مانگەی کە سەرۆک بایدن دەسەڵاتی گرتووەتە دەست دۆخەکە باشتر بووە لەڕووی سەربازی و دیبلۆماتییەوە.
چاوەڕوان دەکرێت سەقامگیرییەک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا بێتە دی.
هەڵبەت ئەگەر ئەمریکا بەڵێنەکانی بباتەسە ئێمە ئێستا هەست بەوە دەکەین پشتگیری سیاسی و سەربازیمان بەهێزترە، زیاتر لەوەی لە ئیدارەی پێشوومان هەبوو.
دوای ئەو کشانەوەیە لە ئەفغانستان، بەرپرسانی ئەمریکا هاتن بۆئەوەى پێمان بڵێن هیچ گۆڕانکارییەک لە سووریادا ڕوو نادات.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە