مەزڵووم کۆبانێ سەبارەت بە ڕوودانی شەڕێکی خوێنئاوی لە کوردستان هۆشداری دەدات

پەیامی کورد    ...   مەزڵووم کۆبانێ سەبارەت بە ڕوودانی شەڕێکی خوێنئاوی لە کوردستان هۆشداری دەدات

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری دەدات، لە ئەگەری هێرشی توركیادا بۆ ڕۆژئاوای كوردستان شەڕێكی خوێناوی هەڵدەگیرسێت و دەشڵێت: ئێستا ساڵانی پێشوو نییە و هێزێكی پڕچەكین و سەردەكەوین لە بەرامبەر توركیادا.
مەزڵوم کۆبانێ  فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات – هەسەدە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، زانیاری لەسەر دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر دانووستانەكانیان لەگەڵ ڕووسیا و ئەگەری هێرشی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان خستەڕوو.
لەسەرەتای قسەكانیدا مەزڵوم کۆبانێ ووتی: مەترسییەكی گەورەی ڕاگەیاند، لە ئەگەری هێرشی توركیا و گرووپە چەكدارەكاندا، زانیاریمان دەست كەوتوو داعش خۆی ئامادەكردووە پەلاماری گرتووخانەی غوێران دەدات كە داعشەكانی تێدا زیندانیە و هەروەها پەلاماری كەمپی هۆڵ دەدات كە كەس و كار و خێزانی داعشن و ئازادیان دەكەن، ئەوكاتە ئێمەیش لەوانەیە نەتوانین سەرپەرشتی هەموو بەرەكانی شەڕ بكەین و ئەواتە مەترسی لەسەر هەموو جیهان درووست دەبێت و هەموو داعش و ئەندامەكانی ئازاد دەبن.
لەبارەی ڕێككەوتنیان لەگەڵ ڕووسیا دەڵێت: مێنبج و تەل ڕەفعەت لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ڕووسیا دایە و دوای گفتووگۆوەكان لەگەڵ ڕووسیادا گەیشتوون بە ڕێكەوتن بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا، ئەوەش دوای ئەوەهات ئێمە ڕەزامەندیمان دا هێزی سووریا بچێتە كۆبانێ و مێنبج، لێكنزیكبوونەوەی باشمان هەیە لەگەڵ ڕووسیا بۆئەوەی ڕێگە لە هێرشەكانی توركیا بگرین.

هەروەها ئاشكرایكرد، دیدرار و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ ئیداری جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بەردەوامە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵیاندا كۆبوونەتەوە و بەڵێنیان پێداون كە توركیا بەهیچ شێویەك هێرش ناكاتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان و ووتیشی: ئێمە بەو بەڵێنانە دەستەوەستان ناوەستین لەبەرامبەر ئەگەری هێرشی توركیادا.

کۆبانێ هۆشداریدا لەوەی، ئەگەر ئەوەش سەری نەگرت و توركیا پەلاماری ڕۆژئاوای كوردستانیدا، ئەوكاتە بە كۆمەڵگای نیودەوڵەتی ڕادەگەێنین، كە تەنها شەڕی هەسەدە نییە و شەڕی سوپای سووریایە و لەبەرامبەر توركیادا عەرەب و كورد و خەڵكی ڕۆژئاوا شەڕ دەكەن شەڕێکی خوێناوی هەڵدەسێت.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ووتیشی: دەمانەوێت بە هەموو دنیا ڕابگەێنین، كە ئێستا ساڵی ٢٠١٨ نییە و شەڕ شەڕی ئەو ساڵانە نییە و ئێستا هێزەكانی ئێمە هێزی پڕچەكتر و بەهێزترن، بۆیە توانای ڕووبەڕووبونەوەمان هەیە و بە هەموو دنیای ڕادەگەێنین، ئەم شەڕە دەبەینەوە لەبەرئەوەی توركیا لاوازبووە و ئێمە سەردەكەوین، لە هێزەكانمان ڕادەبینین كە توانایەكی بەرزی سەربازییان هەیە.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە