مەزڵووم کۆبانێ ڕاستیەک سەبارەت بە کوژرانی سەرکردەکەی داعش لە ئێدلیب ئاشکرا و " سوپاسی جۆ بایدن دەکات "

پەیامی کورد     ...   مەزڵووم کۆبانێ ڕاستیەک سەبارەت بە کوژرانی سەرکردەکەی داعش لە ئێدلیب ئاشکرا و " سوپاسی جۆ بایدن دەکات "

مەزڵوم عەبدی: ئەمریکا بە هاوکاری ئێمە سەرکردەی داعشی کوشت
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک - قەسەدە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، سوپاسی گەلی ئەمریكا و بایدن دەکەین بۆ پشتیوانی بەردەوامیان و ھاوكارییەکانیان لە بۆردوومانەكەی ئیدلیب، كە تیایدا سەركردەی داعش كوژرا.

ڕاشیگەیاندووە: بەھاوكاری ھێزەكانمان جارێکی دیکە لە داعشمان دا، با ڕۆحی ئەو ١٢١ کەسە ئاسوودە بێت، كە لە شەڕی گرتووخانەی غوێران لە حەسەكەدا شەھیدبوون.

 ئەمە لە حاڵیکدایە کە ئێوارەی دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کوشتنی ئه‌بوو ئیبراهیم قورەیشی، سەرکردەی چەتەکانی داعشی ڕاگەیاند و ووتی، بە هاوکاری قەسەدە ئەو ئۆپراسیۆنەیان ئەنجامداوە و بۆ ئەوەش سوپاسی قەسەدەی کرد.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە