مەسرور بارزانی سوپاسی ویڵسن دەکات بۆ پشتیوانی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان

پەیامی کورد   ...   مەسرور بارزانی سوپاسی ویڵسن دەکات بۆ پشتیوانی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان ویڵسن، بیروڕایان لەبارەی پێوییستی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرد. هاوکات سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ناوبراوی کرد لە بەرانبەر پشتیوانی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان.

سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشینتۆن، لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی پێویستی پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرا.

هاوکات سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئەمریکا و بە تایبەتی کۆنگرێسمان ویڵسنی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامییان لە هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن، پشتگیری خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز دووپات کردەوە و پیرۆزبایی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ واژووکردنی ڕێککەوتننامەکانی بواری ووزە کە دوێنێ لە واشینتۆن کران.


ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە