مەسروور بارزانی  : ئەم ڕووداوانە پیلانێکە بۆ تێکدانی قەوارەی هەرێم

پەیامی کورد     ...    مەسروور بارزانی  : ئەم ڕووداوانە پیلانێکە بۆ تێکدانی قەوارەی هەرێم

دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ووتی: هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغدا و بەداخەوە ئاراستەی خۆپیشاندانەكان گۆڕدران.

مەسروور بارزانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا ووتی: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ باسی روداوە نەخوازراوەكانی چەند رۆژی رابردوومان كرد و ئەوەی روودەدات پیلانێكە بۆ تێكدانی قەوارەی هەرێمی كوردستان، داوا لە لایەن سیاسیەكان دەكەم لە مەترسی دۆخی هەرێمی كوردستان تێبگەن.
ووتیشی: بەداخەوە هەندێك كەس ئاراستەی خۆپیشاندانەكانیان گۆڕی و جگە لە خۆپیشاندەران كەسانێك خۆیان خزاندوەتە ناو خۆپیشاندەرانەوە و كاری تێكدەرانە دەكەن، رێگەنادەین كەسانی تێكدەر بە چەك ئاراستە خۆپیشاندانەكان بگۆڕن، ئەوانەی بە چەك پەلاماری بارەگاكە دەدەن خۆپیشاندەر نین و لە دەرەوە هاتوون و پێشمەرگە بە قەناس شەهید كراوە و بەچەكی قورس پەلاماری بارەگا دراوە.
مەسروور بارزانی جەختیلەوەشكردوەتەوە: سووتاندن و تێكدانی قوتابخانە خۆپیشاندان نییە و پەلاماردانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان خزمەت بەم ووڵاتە ناكات، حكوومەت لە هەموو كەس زیاتر لە بەرەی گەلە و دەمانەوێت خەڵكی هەرێمی كوردستان بە ئازادانە داوای مافەكانیان بكەن.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێم هێمای بۆ ئەوەشكرد: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ رێكەوتن لەگەڵ بەغدا و هەموو هەوڵێكمان داوە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی هەرێمی كوردستان و كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە دەسەڵاتی ئێمەدا نەبوە، پێشی وایە كە لە هەرێم دوو بەرە درووستبوە، بەرەیەك بۆ پاراستنی ئەزموونەكە و بەرەكیش بۆ تێكدانی.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە