مەسروور بارزانی : بوودجە بۆ ئاودانی و خزمەتکردنی باخچەکانی سلێمانی دابین دەکەین
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : بوودجە بۆ ئاودانی و خزمەتکردنی باخچەکانی سلێمانی دابین دەکەین
ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/23 کاتژمێر 12:00، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت، بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانی و پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی دادەنێت.
پڕۆژەکە بریتییە لە درووستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن و ئەمبارکردن و بەرھەمھێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و درووستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنۆلۆژیا و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان. پڕۆژەکە بە بڕی زیاتر لە ١٢٢ ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پارە بۆ ئاودان و خزمەتکردنی باخچەکانی سلێمانی دابیندەکەین.
نوێدەکرێتەوە....
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە