مەسروور بارزانی بەشداریی پرسەی کوڕی ئەیاد عەللاوی لە بەغدا كرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی بەشداریی پرسەی کوڕی ئەیاد عەللاوی لە بەغدا كرد
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا، بەشداری لە پرسەی (حەمزە)ی کوڕی ئەیاد عەلاوی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانی نیشتمانی کرد.
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی و ھاوخەمی سەرۆک مەسعوود بارزانی و خۆی پێگەیاند و ھیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەس وکار و ھاوڕێیانی ببەخشێت.
ئەیاد عەلاوی سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ ھاوخەمی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە پرسەکەی دەربڕی.
ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە