مەسروور بارزانی بەشداری لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی دەکات
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی بەشداری لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/12 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكوومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15 فێبریوەری (شوبات) بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .
لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکوومی تێیدا بەشدار دەبن.
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە