مەسروور بارزانی : دەمانەوێت ببینە چرای دیمۆکراسی ...

پەیامی کورد  ...  مەسروور بارزانی : دەمانەوێت ببینە چرای دیمۆکراسی   ...

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، هیوادارە لە مانگی شوباتدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و چیتر دواناخرێت.

ئەمڕۆ لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS23)، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ووڵامی پرسیارەکانی دایەوە و ڕایگەیاند: "دەمانەوێت ببینە چرای دیموکراسی لە هەرێم، بۆیە هەرگیز لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نەبووم".

مەسروور بارزانی ڕایدەگەێنێت: "ئەمە سێیەم جارە هەڵبژاردن دوادەخرێت". من هەرگیز لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نەبووم، بۆیە هیوادارم لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت”.

مەسروور بارزانی ڕاشیگەیاند: باوەڕی تەواومان بە دیموکراسی هەرێمی کوردستان هەیە. ئێمە دەمانەوێت ببنە چرای دیموکراسی لە ناوچەکەدا. ئەگەر حزبێک نەیویست هەڵبژاردن ئەنجام بدات، هیچ سوودێکی نییە هەڵبژاردن ئەنجام نەدات”.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: نابێت هاووڵاتیان لەو مافە بێبەش بکرێن. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نابێت ڕێگە بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان بدەن.

جگە لەوەش مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، پێویستە ئەوانەی هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن بەرپرسیار بکرێن، نەک خەڵکی هەرێمی کوردستان.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە