مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 34ـه‌مین ساڵوه‌گه‌ری شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند گه‌رچی به‌شێك له ئه‌نجامده‌رانی به سزای خۆیان گه‌یشتن و له‌ناوچوون، به‌ڵام ده‌بێ هه‌وڵه‌كانمان بۆ ناساندنی شاڵاوی جینۆساید به‌رده‌وام بێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/4/2022، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كێدا، رایگه‌یاند: لە سی و چوارەمین ساڵوەگەڕی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفالدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی شەهیدان و قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعسی عێراق دەکەینەوە و بۆ هەمیشەش لە یادمانن.
ئاماژه‌ی به‌وش كردووه: ئەگەرچی بەشێک لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە گەورەیە و ئەو سیاسەتە نەژادپەرستانەیە، بە سزای خۆیان گەیشتن و لەناوچوون، بەڵام پێویستە هەوڵەکانمان بەردەوام بێت بۆ زیاتر ناساندنی شاڵاوی جینۆسایدی ئەنفال و شەرمەزارکردنی ئەنجامدەرەکانی و ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانە چ دژ بە گەلی کوردستان یان هەر گەلێکی دیکە لە جیهاندا. نابێت چیتر ئەم کۆمەڵکوژی و وێرانکارییە لە کوردستان، لە ژێر هەر ناوێک و بە هەر بیانوویەک بێت دووبارە ببێتەوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دووپاتی ده‌كاته‌وه: لەم یادە خەمناکەدا، جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق، بەپێی دەستوور، ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری شەهیدان و هەروەها قوربانییان و زیانلێکەوتووانی شاڵاوەکانی ئەنفال و هەموو تاوانەکانی جەنگ و ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە بەرامبەر خەڵکی کوردستان کراون، جێبەجێ بکات.
مه‌سروور بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ئاشکرایە بەهۆی ئەو تاوانانەوە، خەڵک و خاکی کوردستان ڕووبەڕووی سیاسەتی قڕکردن و تاڵانکاری و وێرانکردن و خاپوورکردن بوونەوە، بۆیە نابێت چیتر بابەتی قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق، فەرامۆش بکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: حکوومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە خۆی بە قەرزاری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان دەزانێت و هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی خزمەتێکی شایستەتریان بکات و بەپێی توانا، برینەکانیان ساڕ‌ێژ بکات.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شاڵاوەکانی ئەنفال و گشت شەهیدانی کوردستان.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە